بێ سەروشوێن کردنی چالاکانی مەدەنی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ چالاکی مەدەنی “شاهۆ عۆمەری” کوڕی ساڵەح خەڵکی سنە نیزیک شەش مانگ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “سنە”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی بێ‌بنەماوە دەسبەسەر دەکرێت و لە کاتێکدا کە دەسبەسەر کراوە دوو کەڕەت بە شێوە تەلەفوون کردن بنەماڵەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە گرتوخانەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە.

بەڵام پاش چەندین جار سەردانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەتوانن مۆڵەتی چاووپێکەوتن لە گەڵ کوڕەکەیان وەرگرن . مخابن کاتێک سەردانی ئیتلاعات دەکەن و داخوازی چاووپێکەوتن لە گەڵ شاهۆ دەبن.

کاربەدەستانی ئیتلاعات دەڵێن کە کەسێک بەو ناونیشانە (شاهۆ عۆمەری) دەسبەسەر نەکراوە و ئتلاعات ئاگاداری نیە . جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە شاهۆ لە پاییزی ساڵی ۱۳۹٤ هەتاوی بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێپوانی جەماوەری بە مەبەستی پشتگیری کردن لە بەرخۆدانی کۆبانی لە ڕۆژاوای کوردستان لە لایەن ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی لە سنە دەسبەسەر کرابوو .

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بە درێژای تەمەنی بە پێی ئامارگەلێک کە لە ئارشیوی ناوەندگەلی مافی مرۆڤیدا تۆمار کراوە ، چالاکانی مەدەنی ،کۆمەڵایەتی و سیاسی بە شێوەگەلی زۆر نایاساییانە و نا مرۆییانە دەسبەسەر و هەوڵی لە ناوبردنیانی بە شێوەگەلی جۆراوجۆر داوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: