دەرئەنجامی بێکاری/خۆکوژی لاوان و گەنجانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ هەینی ۲۹ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی هەواڵی خۆکوژی گەنجێکی ناوچەی مەریوان بەناوی “مەسعود شەریفی” کوڕی ( عەلی و لەیلێ ) و دانیشتوی گوندی گوێزەکوێرەی سەر بە ناوچەی مەریوان لە هەوڵێکی خۆکوژی گیانی خۆی لە دەست داوە .
دۆستانی نزیک لە مەسعوود ڕایانگەیاندوە کە چەندین جار بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە مەسعود شەریفی ویستویەتی خۆی بداتە بەر ماشێن و بەهەوڵی دۆستانی سەرکەتوو نەبوە . بەڵام ئەمجارەیان خۆی دەداتە بەر ماشێنێک و گیانی لە دەست دەدات .
هەژاری و بێکاری لە ئاستێکی مەترسیداردا کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەمارۆ داوە و هەربینا لێکەوتەی گەورەی کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە .
جێگای ئاماژەیە لە سەرهڵدانەکانی ئەمجارەی ئێران و ڕۆژهەڵاتدا خەمی نان و بێکاری یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو جۆرە هەوڵانە بووە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان