KMMK: دوابەدوای هێرشی پۆلیسی مونشن بۆ سەر ماڵی بێنیامین رۆس دانیشتووی شاری مونشێن ـی ئاڵمان، ناوبراو لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کراو و رەوانەی زیندان کرابوو.
هۆکاری گرتنی بێنیامین رۆس دەگەرایەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاڵای یەپەگە لەسەر فەیسبوک.
ئەو بابەتە لەلایەن پۆلیس وەک کردەوەی دژی یاسا پێناسە کرابوو.
دوایی چوونی پەروەندە بۆ دادگا و وەڵام دانەوەی نابرپا، دادگا بریاری ئازادی بۆ ئەو شارومەندە ئالمانیە دەرکرد و بریاری پۆلیسی پووچەڵ کردەوە.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی ئالمان لە هەماهەنگی لەتەک حکومەتی تورکیا، گوشاری خستۆتە سەر ئەو شارومەند و چالاکانەی لایەنگری لە دۆزی رەوایی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


