هێرش وپەلاماری چەکداری تورکیا بۆسەر عەفرین وڕۆژئاوای کوردستان مەحکووم دەکەین

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای مەحکووم کردنی ئەگەری هەرچەشنە هێرشێک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان وکانتۆنی عەفرین،داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات دەسپێشخەری بکەن لەهەمبەر ڕاوەستانی تۆپبارانەکانی ناوچەکانی شاری عەفرین لەلایەن تورکیـــاوە.

بۆردمانەکانی شاری عەفرین لەلایەن تورکـــیاوە، سیاسەتی کۆلۆنیاگەری وهەوڵ بۆ بنیاتنانی ناوچەیەکی دیکەی کاول کراو لەلایەن تورکیاوەیە.
تورکیا بەم دەسپێشخەریانەی دەیهەوێ کەسیستەمی دیمۆکڕاتیکی جێکەوتوو لەناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان تێک بدات وبەم شێوە برەو بدات بەسیاسەتی شەڕخوازانەی خۆی.
هەربۆیە لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی وڕێخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ومافی مرۆیی داوا دەکەین لەبەرانبەر بۆردمانی پترلە یەک ملوێن کەس لەدانیشتوانی عەفرین هەست بە بەرپرسایەتی بکەن.
داوا لەحکوومەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان وباکووری سوریا، ڕێخراوی نێودەوڵەتی وشۆرای ئەمنییەت دەکەین کە”لەهەمبەر هێنانەئارای ناوچەکانی باکووری سوریا وڕۆژئاوای فورات وکوو ناوچەی ئەمن وپارێزراو بە خێرایی دەسپێشخەری بکەن.” ئەرکە لەسەر حکوومەتی ڕۆژئاوای کوردستان لەهەمبەر دەسەڵاتداری تەواو بەسەر ناوچەی جەڕابلۆس ولکاندنی کانتۆنی عەفرین بەناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەسپێشخەری بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانGhader:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: