کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :
kmmk
پەڕلەمانی ئەرمەنستان لە بڕیارێکی مێژویی خۆێیدا بەفەرمی پەلاماری دڕاندانەی داعش کە لە ڕۆژی ۳ی ئاگۆستی ۲۰۱٤ دا کردیانە سەر ناوچەکان و شاری شەنگاڵ و بە سەدان و هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و پیر کوژران و لە بازاڕەکانی سەدەی ۲۱ دا فرۆشران ، وەک پاکتاوی نژادی نەتەوەیی و دینی گەلی ئێزیدی ناساند .
گەلی ئێزیدی کە ۷۳یەمین فەرمانی جیهادیان لە سەردەستی عوسمانییەکان و درێژەدەرانی هزری عوسمانلی لە مێژوی خۆیاندا تۆمار کردەوە دوایین جار نزیک بە ٥هەزار ژن و کچیان وەک کویلەی جنسی فرۆشران و ۳۰۰هەزار کەسیان پەنایان بردۆتەبەر چیای شەنگاڵ و بە سەدان کوڕ و پیاویان بەبێ دیفاع تیرباران کران .
وڵاتی ئەرمەنستان کە لەم دوایانەدا کرا بە کۆکراوەی ئەرمەنیەکان و ڕووبەرێکی کەمی خاکەکەیان پێبڕا .
پێویستە بەبیر بێنیەوە ئەرمەنیەکانی ژێر دەستی ئیمپراتوری کۆن و نوێ عوسمانی و تورکییە لە سەدەی ڕابردودا زۆرترین ژمارەیان لێ قڕکراو و توانوە و وڵات و ماڵیان داگیر کرا (هەندێ داتا تا یەک ملیون ئەرمەنی جینوساید کراوە ) .
لە دوای سەدەێیک بەسەر تێپەڕبوونی جینایەتی جینوسایدی ئەرمەنییەکان هێشتا هەندێ وڵات لە ترسی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی دانیان بە جینوسایدی ئەرمەنییەکانی ژێر دەستی عوسمانییەکاندا نەناوە و حکومەتی بە ناو کۆماری تورکییەش کە خۆی بە میراتگری عوسمانییەکان دەزانێ هێشتا بەهەمو توانایەوە ئینکاری ئەو هەموە کوشتارەی ئەرمەنییەکان و کوردانی عەلوەی لە باکوری کوردستان دەکات .
هەر بەو هۆکارە مێژوییەوە چاوەڕووانی وەها بڕیارێک لە وڵاتی ئەرمەنستان دەکرا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان