کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:
kmmk
سەرلەبەیانی پێنج شەممە ۲۱ی زەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو ئەندازیاری کورد بەناوەکانی “ئەمین ئەشرەفی وجەواد ئەشرەفی”لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری هەمەدان ڕفێنراون وگوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری هەمەدان لەمەڕ دۆخی کوڕەکانیان ،بەڵام ئەو ناوەندە هیچ چەشنە وڵام و زانیارییەکیان پێیان نەداوە لەسەر هۆکار وشوێنی ڕاگیران وهەروەها ڕێگەی چاوپێکەوتنیشی پێنەداون.
جێی ئاماژەیە ئەم دوو ئەندازیارە کوردە لەبنکەی بەرهەمهێنانی وزەی هەمەدان کاریان دەکرد،کەپاش خۆپیشاندانی خەڵک لەزۆربەی شارەکانی ئێران دژبە گەندەڵی وبێکاری قەیران لەو وڵاتە وپەلامار وسەرکوتی هێزە چەکدار وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،ئەوانیش وەکوو سەدان وبگرە هەزاران هاوڵاتی ناڕازی دیکە کەوتونەتە بەرپەلامار و ڕەشبگیری وتەنانەت لەناوچوونیشەوە ،هەروەکوو دەبینین لەم ماوە وپاش ئەم خۆپیشاندانە مەدەنیانە، چەنددین کەس لەگرتووخانەکان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە یان تەرمەکانیان لەدەرەوەی شارەکان دۆزراونەتەوە کەئەم هەڕەشەو پەلامارانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلێک گرانترە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان