لە مەودای ساڵانی رابردوودا ژینگەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبونی پرۆگرامی تایبەت و سیاسەتی سیستماتیکی لە ناو بردنی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو ڕوی مەترسی زۆر گورە بوەتەوە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاربەدەستانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستاون بە ساز کردنی چەندین بەندئاو و لە ناوچە جیاجیاکانی پیرانشار و هەروەها گواستنەوەی ئاوی شوێنی گەشتیاری خەرپاپ و پرۆژەی نوێی دروست کردنی بەندئاوی باوەلە کە بوەتە هۆی هەڵکەندنی سەدان کیلۆمەتر تونێل و رێگاوبانی هاوتوچۆی ئەم بەندئاوانە و بەو هۆیەوە کارەساتی زۆر گەورە لە بواری ژینگە لە ناوچەکە رو دەدات وەک گۆڕانکاری بارینی بەرف بۆ باران، کەم بونەوەی ئاوی کشت و کاڵ و ئاژەڵداران و ئەو بەندئاوانە و وشک بونی روبارەکان و خولقاندنی کارەساتێکی ژینگیی لەو ناوچانەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


