ملاێکی ئایینی لە شارەدێی نێی سەر بە مەریوان هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی لەسەرە

ملاێکی ئایینی لە شارەدێی نێی سەر بە مەریوان هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی لەسەرە

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان چەند جارێک سەردانی مامۆستا لوقمان دادار مامۆستای ئایینی و گوتاربێژی شارەدێی نێی سەربەشاری مەریوانیان کردووە و هەڕەشەی گرتن و دەرکردن لە سەر گوتار بێژی مزگەوتی ئەو شارە دێیەی لێکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو کەسایەتیێکی خۆش ناوە لە شارەدێی نێ و لە خوتبەکانیدا بەردەوام رخنەگری دەسەڵاتە و خەڵکی ناوچەکە وەک مامۆستاێکی نەتەوەیی ناوی لێ ئەبەن کە ئەمە وایکردووە چەند جار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و شۆرای رۆحانی پاریزگای سنە بخرێتە ژێر گوشار و هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی لێ بکەن،
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریانەوە تەواوی کەمایەتییە دینی و ئاێینییەکانی خستوەتە ژێر گوشار و بەردەوام هەوڵی کپ کردنی دەنگیان ئەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان