کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk: سەرچاوەێکی ناو خۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێڕاگەیاندوین کە خوێندکارێکی کورد بە ناوی نەبیوڵا تەڕدەست لە خۆپشاندانەکانی ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ۱۳۹٦ لە شاری کرماشان دەسبتسەرکڕاوە و لە دوای ۹ ڕۆژ هێشتا چارەنوسی نادیارە . نەبیوڵا تەڕدەست خوێندکاری ماستەر ــ فەوق لیسانس ــ کۆمەڵناسیە لە یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان بوە.
ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار شاری کرماشان یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینەکانی ئەم دوایانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی بەخۆیەوە بینی کە ژمارەێیکی زۆر لە هاووڵاتییان لە لایەن ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنوسیان نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان