خوسرەو کوردپور ڕۆژانامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ بانگێهشتی ئیتلاعاتی مهاباد کرا

خوسرەو کوردپور هەڵسواڕاو و چالاکی مافی مرۆڤی ناوەندی موکریان نیوز لە لاپەڕی سەرکی فەیسبوکی خۆییدا ڕاگەیاندوە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی مهاباد بە بیانوی بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتە مافی مرۆڤییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتیە کراوە.

خوسرەو کوردپور ڕایگەیاندوە لە ئەگەری دەستبەسەرکردنیدا دەستبەجێ مانگرتن لە خواردن ڕادەگەێینی .

تا بڵاو کرانەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریک لە چارەنوسی خوسرەو کوردپور لە دەستدا نییە. شایانی باسە خوسرەو کوردپور بەهۆی چالاکی ڕۆژنامەوانی و مافی مرۆڤییەوە سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپا بوو کە کەمتر لە ساڵێکە خولی ٥ ساڵەی زیندانەکەی تەواو بوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان