بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ۱۲ی بەفرانبار بەندکراوێکی کورد بە ناوی “جەماڵ عەلیپوور” بە بیانوی هەڵگرتنی ۳ دانە جگەرە (سیگار) لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ئەشکەنجە و ئازار درا و بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە تووشی خوێنڕێژی (داخلی) بوە و دۆخی تەندروستی ناوبراو نالەبارە ڕاگەیاندراوە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە : کە خوێنرێژی (داخلی) ناوبراو لە لایەن بێهداری بەندیخانەوە پشتڕاس کراوەتەوە ، مخابن بەرپرسانی بەندیخانە مافی ئەو زیندانیەیان پێشێل کردوە و بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان تا ئێستا ڕەوانە نەکراوە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی پێویستی بە ناردن بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانە و بێهداری ناو زیندان تەنها پێداویستیە سەرەکیەکانی دەتوانێت بۆ زیندانیان دابین بکات .
سەر ڕای بەدواداچوونی بنەماڵی “جەماڵ عەلیپوور” و تۆمارکردنی سکاڵای بنەماڵەی ناوبراو و بەڵێنی بەرپرسان بۆ ڕەوانە کردنی جەماڵ عەلیپوور بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە مخابن تا ئێستا ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانە نکراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


