بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران توندو تیژی رادەبەدەر دژی خۆپیشاندەران لە کرماشان بەکار دێنێت و تا ئێستا کۆمەڵێک کووژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
هەژاری و باری گرانی بژیوی ژیان، بێکاری لە ڕوژهەڵاتی کوردستان وبە گشتی هێز و بڕەستی لە گەلی کورد و گەلانی سەرجەم ئێران گرتوە . ئەمە جگە لەوەی زەوت کردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە وەک ئازادی ڕادەربڕین، مافی ژیانی یەسکان، بەرابەری مافەکان، مافی بەشداری لە بەرێوەبەری ولات، مافی ئازادانەی جلوبەرگ پۆشین، سەرپۆشی زۆرەملێی بۆ سەر ژنان و … .
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بواری خزمەتگوزاری و پێڕاگەیشتنی بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی ئەم دووایانەی کرماشان کەمتەرخەمی بەرچاو دەبینرێت و بە دەیان ڕاپۆرتی چڕ و پڕ باس لە کەمتەرخەمی و خەمساردی وناکارامەیی بەرپرسانی بە ناو “ستاد بحران “دەکرێت .
کەڵەکە بوونی ئەمانە و لە سەرپێ بوونی پەتی سێدارەکان و کوشتنی کۆڵبەران و ئاوسانی باری ئابوری و گوشاری ڕاستەوخۆ بۆ سەرچینی خوارەوە و چینی مام ناوەندی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی کرد کە ڕۆژی هەینی ۲۹ی دیسامبری ۲۰۱۷ بەرانبەر بە ٨ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی چینە جۆراوجۆرەکانی پێکهاتوو لە ژنان وگەنجانی شاری کرماشان بە دروشمی:
بڕۆخی دیکتاتۆر و مەرگ بۆ دیکتاتۆر
ــ خامنەیی حیا کن … مملکت و رها کن
ــ زندانی سیاسی آزاد باید گردد
و زۆر دروشمی مافخوازانەی تر دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرشەقامەکان کرد و ئەمەش درێژەی کێشا بۆ شارەکانی تر لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
بە پێی هەواڵە پشت ڕاست کراوەکانی مێدیاکانی جیهانی و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا ۲۱کەس لە خۆپیشاندەران کوژراوە و بە دەیان کەس بریندار و دەستبەسەر کراون .
“وێنە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وەرگیراوە”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان