گیان لەدەستدان وبرینداربوونی ۴کەس لەدرێژەی ناڕەزایی دەربڕینە مەدەنییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۹ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەدرێژەی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی پەڕاوپەڕی ئێران دژبە گەندەڵی حکوومی کەلەسێیەمین ڕۆژیدایە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێشەنگ لەبەرانبەر نادادپەروەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان دایە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین، ولەڕەوتی ئەم ناڕەزایەتیانە لەشاری “دروود”سەربە پارێزگای لوڕستان ۴کەس کوژران وبریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵە گەیشتووەکان، ناونیشانی ئەم کەسانە بەم جۆرەیە:
“حەمزە لشنی”، “موحسێن ویرایسی”، “محەممەد چوبەک” و “حسێن ڕشنۆ” وتاقمێکی دیکەیش کەهێشتا لەمەڕ ڕەوشتی ئەوان زانیارییەک لەبەردەست نییە وبەکوتەی شایەتحاڵان دووکەس لەمانە گیانیان لەدەست داوە.
لەکاتێکدا ئەم ناڕەزایەتیانە بەشێەی مەدەنی وبەدەر لەهەر توندوتیژییەک بەڕێوەچووە بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەستێوەردانی هێزە چەکدارەکانییەوە کەلەژێر ئیزن وفەرمانی بەرپرسانی حکوومەتیدان بەپەلامار ولێدان وکەڵک وەرگرتن لەکەرەستەی توندوتیژانە دەستیان داوەتە سەرکوتی ناڕازیان وڕێژەیەکی بەرچاویان لێ دەسبەسەر وگواستویاننەتەوە بۆشوێنی نادیار.
 
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: