بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نایله بارش هاوسه‌رۆکى پارتى هه‌رێمى دیموکراتییه‌کان – به‌ده‌په له ئاگرىلە لایەن حکوومەتی تورکیا ده‌ستبەسەر کرا.
ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە کە ئێواره‌ى دوێنێ له ماڵه‌که‌ى خۆى له ئاگرى، نایله بارش هاوسه‌رۆکى به‌ده‌په‌ى ئاگرى ده‌ستگیرکراوە و سزاى چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردنى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ڕۆژى ٦ى ئابى ٢٠١٥ له دژى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له ته‌ندوره‌ک کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى سازکرا و له‌وێدا نایله بارش قسه‌ى کرد و دژى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا وه‌ستایه‌وه، به‌وه‌ش نایله بارش تۆمه‌تبار کرا به هاوکاریکردنى ڕێکخستن.
به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى که به زانابوون هاوکارى ڕێکخستنى کردوه، سزاى چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانى بۆ نایله بارش بڕایه‌وه و دوێنێ له ماڵه‌که‌ى خۆى له ئاگرى ده‌ستگیرکرا و ڕه‌وانه‌ى زیندانى پاتنۆس کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان