بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, دووشەممە ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ کۆڵبەرێکی کورد بە ناو ” کەریم مەحموودی ” لە لایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “سەوڵاوا” بە تەقەی ڕاستەوخۆی کوژرا .
سەرچاوەیەک بە kmmk ڕاگەیاند، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوی خەڵک بە کردەوەکەیان نەزانێت پاش کوشتنی ئەو کۆڵبەرە هەوڵ دەدەن لە شوێنی تاوانەکە دوورکەونەوە بەڵام خەڵک کۆدەبنەوە و لە هەڵهاتن و دوورکەوتنەوەی بکوژان بەرگری دەکەن.
سەرچاوەکە لە درێژەدا دەڵێت ؛ کوژرانی ئەم کۆڵبەرە لە بوسەی هێزە سەربازییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەر ڕێگایەکی هاتووچو بوو ، ڕوویدا .
لە درێژدا گوتی ؛ کەریم محموودی لە ڕێگای فرۆشتی ڕسیڤێری سەتەلایت بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دابین دەکرد .
کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان