بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲ی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٧ کوردی (١٣٩٦ی هەتاوی) چالاکی کرێکاریشاری سەقز “عیزەت نەسری” لەگۆڕەپانی دایکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی (جلی مەدەنی) سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعات کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هێشتا هۆکاری دەسبەسەریەکەی دەرنەکەوتووە وهیچ زانیارییەکیش لەمەڕ تەندرووستی ناوبراو لەبەردەست نییە.
جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لەڕەشبگیری ودەسبەسەری چالاکانی هەڵسوڕاوی کرێکاری ودەیهەوێ بیان خاتە ژێر تەنگەژە وگوشارەوە وبەم شێوەیە پاسیڤ وناکارایان بکات وهەروەکوو چۆن لەماوەی بەرێدا مەحموودی ساڵحی وچەندد چالاکێکی دیکەی کرێکاری دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان کرد بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگە وهۆکارێکی دیاریکراو بەدەستەوە بێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


