وشکبوونی ۹۰٪ی گۆلی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

گۆلی ورمێ لەفۆڕمی گۆل دەرچووە و بووە بە بەستێنی خوێ وتەنیا ۱۰لەسەتی ئەم گۆلە ماوەتەوە.

بەپێی کوتەی “بەهرووز ساری سەڕاف”بەرپرسی گرووپی ئاو وکەشناسی زانکۆی تەورێز، تەنیا هەوڵی هەنووکەیی ئیدارەی ژینگەی ورمێ پێگرتن لە خێزەرە وهێرشی خۆێ.یە.

دواین ئاماری بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کۆمپانیای ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ(۲۴ی سەرماوەز) ڕێژەی ئاوی هەبوو لەگۆلی ورمێی هاوسان لەگەڵ یەک میلیارد و۶۶ملوێن مەتری سێ جا مەزەندە کردووە لەکاتێکدا دەبوا ئاوی هەبوو لەو گۆلە ۱۶میلیارد مەتری سێ جا بوایەت وبۆ زیندوو بوونەوەیەکی لەوچەشنە ۳۰ساڵ دەخایەنێ.

پانتای ئاوی گۆلەکە لەڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی هاوسەنگ وشێدار ڕاگرتنی کەش وهەوای شارەکانی دەورووبەری گۆلەکە هەبوو،بەڵام ئەوڕۆکە بەپێی پانتای وشکی لەئاستێکی بەربڵاودا تەنانەت لەوەرزی ساردی ساڵیشدا کەشێکی گەرمی هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــــــتان