ڕۆژنامەنووسێکی کورد بانگهێشتی ئیتلاعات كرایەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژانامەنووسێکی كوردی كرماشانی بە ناوی “ئەرژەنگ زەڕگوش” بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری کرماشانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكرا.

ئەڕژەنگ زەڕگوش، لە دایکبووی ساڵی 1350ی هەتاوی و رۆژنامەوان و لێكۆڵەری سیاسییە.

جێگای ئاماژەیە:

ناوبراو پێشتووتریش بە هۆی ڕەخنەی توند لە بەرپرسانی شاری كرماشان بە هۆی كەمتەرخەمی لە هەمبەر پشتیوانی بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر كرابوو و دوای چەند رۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرابو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: