بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی ئێعدامی گەنجێکی کوردی خەڵکی کوردی خەڵکی بروجێرد لەپارێزگای لوڕستان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کەماڵپەڕی هەواڵگری هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە،ڕۆژی سێ شەممە ۲۸ی سەرماوەز، دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوکمی ئێعدامی “محەممەد کەلهوڕ” گەنجێکی روجێردی پشتڕاست کردۆتەوە وئەگەری جێبەجێکردنی ئێعدامی ئەم حوکمە لەئارادایە.
محەممەد کەلهوڕ کەهەنووکە۱۸ساڵی تەمەنە وسێ ساڵی بەرێ ولەتەمەنی ۱۵ساڵیدا بەتۆمەتی کوشتنی مامۆستاکەی دەسبەسەر وپاشان بە حوکمی قەرەوو(قصاص)مەحکووم کراوە.ناوبراو لە۱۱ی سەرماوەزی ساڵی۱۳۹۳ دەسبەسەر وهەنووکە لەناوەندی چاکسازی وپەروەڕدەی خوڕەمئاوا ڕاگیراوە.
دادگای سەرەتای ۳ساڵ زیندانی ودیەی بۆناوبراو بڕیبوویەوە کەپاشان بەناڕەزایی دەربڕینی بنەماڵەی کوژراوەکە ئەم حوکمە هەڵوەشایەوە وپاشان بەئێعدام مەحکووم کراو ولەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوەپەسەند کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان