سێ کرێکاری کورد لە تاران گیانیان لە دەستدا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، للەڕۆژی ۳۰ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی ، سێ کرێکاری کورد بە ناوەکانی :”بنیامین گووڵمحەممەدی” کوڕی تاهیر خەڵکی گوندی “دشوان” سەر بە شاری سەڵماس و ” محەممەد زەیدی” کوڕی “نیزام‌ئەدین ” خەڵکی گوندی”پتەوێر” سەر بە سەڵماس و “ئیبراهیم زەیدی ” کوڕی سیف‌ئەدین خەڵکی گوندی” پتەوێر” سەر بە شاری سەڵماس .

ئەم سێ کرێکارە کوردە بە هۆی گازگتنەوە(گاز گرفتگی) لە کارگەیەکی پیشەیی بەردەڕەشی پردیس لە تاران گیانیان باخت دەکەن ، کە هۆکاری گیان‌لەدەستدانی ئەم کرێکارانە خنکان بە هۆی هەناسەکێشان لە شوێنێکدا بوە کە گازاوی بوە .

سیاسەتی هەڵاوردوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و بە هەمان شوە نەبوونی پلان و پرۆژەی درێژخایەن و کەڵک وەرنەگرتن لە هەموو پتانسیل و توانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجانی کوردی ناچارکردوە کە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان ڕوو بکەن لە شارەکانی دیکەی ئێران کە ئەم هەژاری و بێکاریە سەرچاوەی ڕووداوگەلی نەشیاوی ئابووری و کۆمەڵایەتیە .
لە لایەکی دیکەوە بە هۆی سیاسەتی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەو بەشەی کوردستان لە هەموو ڕویەکەوە لە ژێر گووشاردایە و لە بابەتی کار و ئیشەوە لە دۆخێکی نالەباردایە و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زۆرێنە بێکارن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان