چوار زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شار ئێعدام کران

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،٣٠ سەرماوەز ٤ زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شار بە تاوانی قەتڵ بە سزای قەساس «تۆڵەکردنەوە» ئیعدام کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ٦ زیندانی بەندکراو بە مەبەستی ئێعدام ڕەوانەی ژوری تاکەکەسی کرابوون، بە ئامادەبوونی دادستان و سەرۆکی زیندان و بەرپرسانی تر، ئێعدامی ٤ کەس لە زیندانییان بەناوەکانی «نیما ئیسماعیلیان، حەمید عەبدوڵاهی و مستەفا چاردولی و ئەمیر ئەردستانی» جێبەجێ کران.

نیما ئیسماعیلیان لە هاووڵاتییان شاری کرماشان کە تۆمەتبار کرابوو کە پلەدارێکی پۆلیس بەناوی «ستار فەرید»ی لە تێکهەڵچونێکدا کوشتوە.

لە چارەنوسی پەیمان شێخی کە ڕۆژی پێشتر هەناردەی ژوری تاکەکەسی کراوە هیج هەواڵێک نییە. ئەو کەسانەی تر دیسانەکە هەناردەی بەندی گشتی کراونەتەوە.

ئێران بە پێی ڕێژەی جەماوەر پلەی یەکەمی ئێعدامی هاووڵاتییانی خۆی هەیە لە جیهاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان