لەچەندد ڕۆژی رابردوو مەلایەکی کوردی پێش نوێژی هەینی و وتاربێژی مزگەوتی گوندی(کوپیچی خواروو)ی سەربە شاری بانە بەناونیشانی”محەممەد ئەدیبی” لەسەرداوای ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی(دادگاە روحانیت) لەشاری هەمەدان کرا.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەم مەلا کوردە بەتاوانی دەربڕینی هەڵوێستی لەهەمبەر گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لەوتارەکانیدا، بانگهێشتی دادگا کراوە وهۆشداری پێدراوە لەئەگەر ئامادە نەبوونی لەدادگا بەشێوەی نادیار حوکمی بۆدیاری دەکرێ.
جێگەی باسە کە پاش بەڕێوەچوونی گشتپرسی لەباشووری کوردستان ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کورد بەتۆمەتی پشتیوانی لەم گشتپرسییە دەسبەسەر کراون کەتاقمێکیان زیندانیان بۆ دیاری کراوە ولەچارەنووسی تاقمێکی دیکەیان تائێستە زانیارییەک دەرنەکەوتووە ولەم نێوەندەیش مەلا کوردەکان لەم دەسبەسەری و تەنگەژانە بێبەری نەکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان