بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ژمارەیەک گەنجی باشووری کوردستان دانیشتوی شاری کەرکوک لە باشووری کوردستان کە بە مەبەستی پێرۆزکردنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان جلوبەرگی ڕەسەنی کوردیان پۆشابوو و ئاڵای باشووری کوردستانیان هەڵدا لە لایەن هێزە داگیرکەرکانی عێراقەوە هێرش کرا سەریان و دەسبەسەر کران .
کاتژمێرێک پاش دەسبەسەری ئەو ژمارە گەنجە بە هەوڵ و تێکۆشانی پارڵمانتارانی کورد ئازاد کران .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە شاری کەرکوک پاش بە ڕێوەچوونی ڕفراندۆم لە باشووری کوردستان بە بێ شەڕ و تێکهەڵچوون کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقیەکانەوە و تا ئێستاش ئەو هێزانە دەسەڵاتدارن لە کەرکوکدا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان