سپای پاسداران بە تەقەی ڕاستەوخۆ ۲ کۆڵبەری کورد لە سەردەشت دەکوژن

لە بەرە بەیانی ڕۆژی ۲٥ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٦ ی هەتاوییدا لە نێوان گوندە کانی بێتوش و مەزنێ سەر بە شارستانی سەردەشت ، هێزەکانی سپای پاسداران کاسبکاران دەدەنە بەر دەسڕێژ و ۲ گەنج بە ناوەکانی موحەممەد بەهرامی و عوسمان ئەحمەدی بە بیانوی کۆڵبەری دەکوژن .

ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە ئەو دوو کەسە هیچ کەلوپەل و کۆڵێکیان پێنەبوە و بەس بە کوێستانە ڕێگەێیکدا هاتوچویان کردوە .

ئەوەی جێگەی سەرنجە کوژرانی کۆڵبەران بە سیستماتیک و پلان بۆ داێژراو لە لایەن هێزەجۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دەدرێت و لە ئەساسدا جۆرێکە لە “ترۆر” ی حکومەتی کە تەنیا لە یاساکانی کۆماری ئیسلامییدا ڕێگەپێدراوە خەڵکانی مەدەنی و بە بێ هەڵگرتنی چەک بدرێتە بەر دەسڕێژ و بکوژرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان