بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ۱۵.۱۲.۲۰۱۷ پۆلیسی تورکیا گەنجێکی کورد دەستبەسەر دەکات، بەڵام لە کاتی بردنی بۆ ناوەندی پۆلیس، ئەو گەنجە کوردە دەبه نه قاتی سێهەمی ناوەندی پۆلیسەوە و لەوێوە دەیخەنە خوارەوە.
“موراد ئاراج” ئەو کەسەیە کە پۆلیس بەشێوەیەکی راستەوخۆ کوشتوویەتی. جێی ئاماژەیە کە پۆلیس و ناوەندە ئەمینیەکانی تورکیا بە سەدان جار لە باکووری کوردستان دەستیان داوەتە کوشتن و تێرۆری کوردان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان