هەڵپاچینی قژەسەری قوتابیانی کچ بەبیانووی نەبوونی سەرپۆش

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ بەرپرسی قوتابخانەی ئیسلام ئاوای ورمێ بەبیانووی لەبەرچاونەگرتنی سەرپۆش لەلایەن قوتابیانی کچەوە دەستی دایە هەڵپاچینی قژەسەری قوتابیان وهەرئەم کارەیش بووە بەهۆی ناڕەزایەتی توندی بنەماڵەی قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە لەقوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسانی قوتابخانە ومامۆستایانی (پەروەرشی)گرێدراوی بەسیج لەقوتابخانەکان هەوڵی کۆنتڕۆڵی جلوبەرگ وڕواڵەتی قوتابیان دەدەن. یەکێک لەباوانەکانی قوتابیان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە بەرپرسانی پەروەردە وفێرکاری بەجێی گەشەپێدانی ئاستی پەروەردەی قوتابیان ودابینکردنی ئەمنییەتی دەروونی هەوڵی تێکدانی هاوسەنگی ڕۆحی ودەروونی مناڵەکانمانیان لەسەردایە.
جێگەی باسە کەهەرساڵە لەئێران هەزاران ژن لەشەقامەکانی شار ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی توند وناتەندرووستی هێزە ئینتزامی وتیمەکانی ڕێنوێنیکەر(گشت ارشاد)دەبنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

/وێنە ئارشیڤ/
%d bloggers like this: