خۆکوژی ژنێکی گەنج لە ئیلام/کرماشان، لورستان و ئیلام لە پلەی یەکەمی هەوڵدان بۆ خۆکوژی

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بەگوێرەی میزۆپۆتامیا کوردستان نیووز:
ڕۆژی چوارشەممە۲۲ی سەرماوەزی ئەمساڵ، ژنێکی ۲۷ساڵ تەمەن بەناونیشانی “کەریمی” کەدایکی دوو منداڵە ،لەشاری ئیلام کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
زۆری ڕێژەی خۆکوژی ژنان هۆکارێکە بۆهەڵکشانی گوشاری ڕۆحی ودەروونی، خراپتربوونی دۆخی ئابووری وهەژاری لەنێوان ژنانی گەنج لەم ساڵانەی دواییە.
لەڕاستیدا خۆکوژی نەتەنیا تراژێدیای تاکییە بەڵکوو کاریگەری وێرانکەری لەسەر ژیانی ئەندامانی بنەماڵە وبەتایبەتی منداڵان،دۆستان و دەورووبەر دادەنێ.
زۆرترین ڕادەی تەمەنی ئەوانەی خۆکوژی دەکەن بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوەبووەکان لەکەسانی گەنجی ژێر ۲٤ساڵەوەیە وبەپێی ئامارە نوێکان ڕێژەی هەوڵدان بۆخۆکوژی لەپارێزگاکانی ئیلام ،کرماشان ولوڕستان هەروەها پلەی یەکەمی پارێزگاکانی وڵاتە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان