کۆبونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی کارگەی پرۆفیلی ورمێ و دواکەوتنی موچەکانیان

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ شەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) بەشێک لە کرێکارانی کۆمپانیای “پرۆفیلی ورمێ” لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی وەرنەگرتنی خوازیاری و حەق دەستی دواکەوتوی خۆیان لە پێش بینای قائیم مقامیەتی پارێزگای ورمێ دەستیان دایە کۆبونەوە و دەر بڕینی نارەزایەتی.

بە پێی وتەی سەچاوەیەکی زانیار: رێژەی ئەو کرێکارانەی کە بەشداری کۆبونەوەکەیان کردبو، بڕی ۵۰ کەس بون و ئەم کرێکارانە لە ۱۱ مانگ لەەوەو پێشەوە تا ئێستە حەقدەستی خۆیان وەر نەگرتووە، هەروەها پارەی بیمەی ئەو کەسانە نەدراوە و بەرەوڕوی کێشەی زۆر گەورە بونەتەوە لەو بارەوە.

ئەم کۆمپانیایە لە بەشی دووی شاروچکەی پیشەوەری(شهرک صنعتی) ساز کراوەو لانی کەم ۱۰۰ کرێکار لەو کۆمپانیایە لە سەر کاردان.

جێگای ئاماژەیە: ئەم کرێکارانە پێشتر چەند جار لە خۆڵگەی کۆمپانیا و لە بەردەم دەزگا حکومیەکان دەستیان داوەتە دەر بڕینی ناڕەزایەتی، بەڵام تائێستە هیچ وڵامێکی ئەرێنی لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە وە سەبارەت بە داواکاریەکانیان پێ نەدراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان