بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: قایماقامی سەرپێڵ زەهاو لەدیمانەیەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “شەرق” خەسارلێکەوتوانی بۆمەلەرزەی کرماشانی وەکوو مشتەری بێ ئازار وەردەوام ناوزەد کردووە.
ئەکبەر سەنجابی قایمقامی سەرپێڵ زەها، لەم دیمانە هەواڵییەدا لەپێوەندی لەگەڵ وڵامنەدانەوەی سازمانی قەیران بەکێشە بۆسازبوان ،خەسارلێکەوتوانی وەکوو مشتەریگەلی بەردەوام ناوزەدکردووە وکوتوویەتی کە:
ئەوانەی بەدەنگی بەرزتر دەگرین،بێ ئازارتر وڕواڵەت وڕوخساریان دووپاتەیە وهەروەها لەهەمبەر ئامادەنەبوونی خۆی لەقایمقامەتی ڕایگەیاندووە کە:
هاوکارانی لەشاردا دابەشکراون وئەو ڕۆیش ڕۆژی پشووە.
سەرەڕای دۆخی ناجێگیر وتاقەت پڕوکێنی خەسار پێگەیووان وسەرهەڵدانی وەرزی سەرما وبارینی بەفر وباران و دانەمەزرانی گونجاوی خەسارلێکەوتووان لەلایەن ناوەندی قەیران وکەمتەرخەمی بەرپرسان، ڕەوشتی خەسارپێگەیشتوانی کرماشان ڕۆژلەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت،لەم نێوەیشدا منداڵانێکی زۆر هەن لەلەبەرژانی لەدەستچوونی باوانیان وکەسانێکی دیکەیش کە ئازیزان وئەندامانی بنەماڵەیان لەدەست داوە وتوانای پاراستنی خۆیان نییە وبەهۆی هەبوونی زۆری کێشە و کەمتەرخەمی بەرپرسانەوە لەنیوەی ڕێی کەوتنەوەی کارەساتی مرۆییدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان