برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی شەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئیسحاق حەبیبێ” و” سرور محەممەدی” لەنێوان ناوچەی سیاناو و مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران بریندار بوون.

ئیسحاق حەبیبی لەبەشی پێ وسرور محەممەدی لەبەشی کەمەرەوە کەوتنە بەر فیشەک کەپاش ڕووداوەکە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لەســـنە.

جێگەی باسە کەبەهۆی گەمارۆ ئابوورییە ناڕاستەوخۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕوانگەی ئەمنییەتی وسیاسی وبێکاری، هاوڵاتیانی کورد لەڕووی ناچارییەوە دەستیان داوەتە کارگەلی تاقەت پڕوکێن ومەترسیداری وەکوو کۆڵبەری کەزۆرجار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژ و بریندار دەکرێن یان دەکوژرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان