رادەست کردنی دو چالاکی مەدەنی بۆبەندیخانەی مەهاباد بۆ بەسەر بردنی قەراری دەر کراو

لە درێژەی قۆلبەست کردنی بەر فراوانی شارۆمەندای کورد، ئەم جارە دو ژنی چالاکی مەدەنی کورد بۆ بە سەر بردنی قەراری دەرکراو رادەستی بەندیخانەی شاری مەهاباد کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی چوار شەممە ۲۲ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) دوو شارۆمەندی کورد کە پێشتر بە بیانوی تێک دانی ئاسایشی گشتی و کۆبونەوەکانی پاش گیان لەدەست دانی گوماناوی “فەریبا خوسرەوانی” قەراری بەند کردنیان لەسەر درابوو، بۆ بەسەر کردنی قەرارەکە رادەستی بەندیخانەی مەهاباد دەکرێن.

پێناسەی ئەم دوو کەسە بەم شێوەیە: سوهەیلا زوبەیری تەمەن ۴۶ ساڵان و سەفا حەسەن پوور تەمەن ۱٨ ساڵان بە تۆمەتی هاوشێوە قەراری ۶ مانگ بەندیخانەیان لەسەر دەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە : لە مانگی گوڵانی ۲۷۱۵ی کوردی(۱۳۹۴ی هەتاوی) پاش گیان لەدەست دانی گوماناوی شارۆمەندی کورد، فەریبا خوسرەوانی لە هۆتێل تارای شاری مەهاباد، ئەم شارە کۆبونەوە و ناڕەزایەتی بەر فراوانی شارۆمەندانی بە خۆیەوە دیت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان