دەسبەسەرکردن لەگەڵ ئەشکەنجە و لێدانی شارۆمەندێکی مەهابادی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

شارۆمەندێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “کەیوان عولیایی” رۆژی سێ شەممە ۲۱ی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە گۆڕەپانی “مەنگوڕان”ی ئەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێی دەدرێت و دواتر قۆڵبەست دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دبرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “کەیوان عولیایی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی بووە.”

جێگای ئاماژەیە؛ بنەماڵەی ناوبراو سەردانی زۆربەی ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردووە بەڵام؛ لە شوێن و هۆکاری قۆلبەست کردنی ئەندامی بنەماڵەکەیان نەیانتوانیوە زانیاری بەدەست بێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان