بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ سێشەممە ۲۱ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی “بەمۆ” سەر بە شاری “ئەزگەلە” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، یەک کەس کوژراو و یەک کەسی دیکە بریندار بوو .
بە پێی گوتەکانی عەلی ئەکبەر – ئەکبەری قایمقامی شاری سەلاسباوەجانی ؛ ئەم دوو کەسە لە هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون و ناسنامە ئەم دوو کەسە تا ئێستا ڕوون نەبوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ؛ مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق کە بە هۆی نابرپرسیاریەتی ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەڵک وەرگردن لە شوێنە مینڕێژکراوەکان بە مەبەستی بەرنگاری گەلی کورد و بە تایبەت کۆڵبەرانی کورد ڕۆژانە ڕووداوی نەخوازراو وەک کوژران و بریندار بوونی گەلی کورد لەو دەڤەرانەدا لە گەڵ خۆ دێنێت و لە ساڵانی ڕابردوودا تا بە ئەمڕۆ ئەم کارەساتانەمان بینیوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان