بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ۲۰ ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی ، پێنج بەندکراو لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارە دراون. بە پێی زانیارییەکان تۆمەتی ئەو چەند کەسە لەسێدارە دراون، کردەوعی قەتل و کوشتن بووە. لەم پەیوەندیەدا تا ئێستا تەنها ناسنامەی یەک لە ئێعدام کراوان بە ناوی “کاووس ئاشوری ” ڕوون بوەتەوە و ناسنامەی دیکەی ئێعدام کراوان نادیارە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتی سازمانی لێبوردوی نێودەوڵەتی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی ڕێژەی شارۆمەندان پلەی یەکەمی لە ئاستی جیهاندا بۆ لە سێدارەدانی شارۆمەندانی خۆی هەیە .
شایانی باسە کە لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هۆکاری لەسێدارەدانی هاوڵاتیان ناڕوونە و بەشێکی زۆری بەڕێوەچوونی ئێعدامەکان ڕاناگەیندرێت و بە هۆی نادێمۆکراتیک بوونی دەسەڵاتی ئەو واتە چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ ناتوانن ڕێژەی ڕاستی لەسێدارەدانەکان دیاری بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان