بانگهێشت کردنی چالاکێکی کرێکاری کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی دوو شەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) چالاکێکی کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەی پەیوەندی تەلەفونی بۆ ئەو ئێدارەیە بانگهێشت دەکرێت.

موحەممەد عەزیزی دەبێت رۆژی سێ شەممە کاتژمێر ۹ی سەرلە بەیانی خۆی رادەستی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان