رۆژی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان

رۆژی ۱۰ی دیسامبەر بەرانبەر بە ۱۹ی سەرماوەز رۆژی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە، ۶۹ ساڵ پێش ئێستە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا جاڕنامەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەی گشتی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاریس هەلبژێردرا.
بۆ یەکەمین جار لە مێژوی مرۆڤایەتیدا ۴۶ ئەندامی دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان رایانگەیاند کە لە سەر مافگەلێک گەیشتونەتە هاودەنگی کە ئەبێت هەمو مرۆڤەکان بگرێتەوە، مافگەلێک وەک ئازادی و بەرابەری هەر تاکێک بە جیاوازیە رەنگی و رەگەزیەکانەوە، بەرانبەری رەگەزی، مافی ئازادی رادەربڕین و هەڵبژاردنی ئایین، پێشگرتن لە ئەشکەنجە، پێشگرتن لە بەکۆیلە گرتنی مرۆڤەکان، مافی دادپەروەری عادڵانە وەک مافی جیا نەکردنەوەی مرۆڤەکان.
جاڕنامەی مافی مرۆڤ لەگەڵ دوو ئامانجی نیودەوڵەتی، وەک ئامانجی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری و هەروەها ئامانجی مافی مەدەنی و سیاسی، گرنگترین پێوەری نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ پێک هاتووە.
ئێران لە یەکەمین واژووکەرەکانی ئەم جاڕنامەیە لە ساڵی ۱۳۲۷ی هەتاوی؛ و ئەوئامانجانە، حکومەتی ئەوکاتەی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ۴۷ی هەتاوی واژووی کرد و لە مانگی کوڵانی ۱۳۵۴ی هەتاوی لە پەرلمان هەڵبژێردرا و بەو شێوەیە حوکمی یاسایی پێ بەخشی و خۆی پێ مەژبور کرد.
پاش شۆڕشی ۵۷ لە ئێران، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بەڵێنانەی پێشووی حکومەتی ئێران بە شێوەی خۆگەڕ بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران گواستراوەتەوە.
۶۹ساڵ بەسەر واژو کردنی ئەم جاڕنامەیە تێدەپەڕێت بەڵام ئێران یەکێک لەو حکومەتانەی کە مافی شارۆمەندانی خۆی لە ژێر پێ دەنێت. شارۆمەندانی نیشتەجێ لە جوگرافیای سیاسی ئێران و بەتایبەت شارۆمەندانی کورد لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بە شێوەی سیستەمی و بەردەوام مافەکانیان پێشیل دەکرێت.
لە سەرەتاکانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاویەوە تاکو ئێستە ۵۰ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران و لە شوێنی گشتی وبەبەرچاوی جەماوەرەوە لە سێدارە دراون، بە هۆی نەبونی پیشە و ئەمنیەتی پیشەیی و روو کردن بە کۆڵبەری پتر لە ۴۵۰ جار پێشێلکاری مافی کۆڵبەران(کوشتن، بریندار کردن، دەست بەسەر کردن و گیان لەدەست دان بە هۆی هەڵومەرجی پیشەیی و… ) رووی داوە.
پتر لە ٨۰ شارۆمەندی کورد پێک هاتوو لە ژن و پیاو و پیر و لاو بە هۆی گرفتگەلی ئابوری و لە بەشی ژنان و منداڵان بە هۆی نەبونی یاسای تایبەت بە بەرگری لە ژنان لە رێگای خۆکوشتنەوە گیانیان لە دەست داوە.
دەیان نموونە پێشێلکاری مافی شارۆمەندانی کورد لە بەندیخانەکان روی داوە و سەدان شارۆمەندی کورد لە چالاکانی سیاسی، ئایینی، کولتوری و کرێکاری لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە خۆسەرانە دەست بەسەر کراون. ئەمساڵ، رێکخراوە و راپۆرتێر و … لە سەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە زۆر رەخنەیان گرتووە، رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بە ٨۳ دەنگی ئەرێ و ۳۰ دەنگی نەخێر و ۶٨ دەنگی بێلایەن بەڵگەنامەی پێنج لەپەڕەیی لەسەر پەنابردنی ئێران بۆ ئەشکەنجە، هەلومەرجی نالەباری بەندکراوان، دەست بەسەر کردنی خۆسەرانە، سنوردار کردنی ئازادی ئایینی و بیروبڕوا، جیاوازی دژ بە کەمینەکانی نەتەوەیی و ئایینی رەخنەیان گرتووە و نیگەرانیان دەر بڕیوە و بەڵگەنامەیەکیان هەڵبژارد.
عاسیمە جەهانگیر، راپۆرتێری تایبەتی رێکخراوەی نیو نەتەوەیی سەبارەت بە کاروباری ئیران، رۆژی چوار شەممە ۲۵ی ئۆکتۆبەر(۳ی خەزەڕوەر) بە دەرکردنی راپۆرتێک دژ بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئێرانە ناڕەزایەتی دەر بڕی.
دەزگای لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لە ساڵی ۲۰۱٦، هەلومەرجی مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە مەترسیدار زانی. لە راپۆرتەکەدا هاتبوو کە کەمینەکانی نەتەوەیی و ئایینی و رەگەزی و ژنان لە ئێران تا ئێستەش بەرەو رویی جیاوازی و ئازار و ئەشکەنجە دەبنەوە، دەرکردن و بەڕێوەبردنی بەربڵاوی بڕیاری لە سێدارەدان کە هەندێک جار لە شوێنە گشتیەکاندا بەڕێوە دەچێت لە بەشەکانی تری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندایە.
رێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەری بڕیوە کە مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی ئازادی دەربڕینی بیروڕا لە ساڵی ۲۰۱٦ لە ئێران پێشێل کراوە. سارا لی وینستۆن، سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی کردوەتەوە(هێزە ئەمنیەکان و دادوەریەکان سەرەڕای ئەوەی کە ئامانجی خۆیان پشتگیری لە بەرابەری و عەداڵەت دەناسێنن، بەڵام بونەتە لەمپەر بۆ پێش گرتن بە بەڕێوە چونی عەداڵەت لە ئێران، لەناو بردنی ئازادیەکانی بنەڕەتی شارۆمەندان و بایەخ نەدان بە پشتگیری یاسایی لەسەر شانی ئەوانە، بە ئاشکرا دەری دەخات کە ئەوان بە تواناکانی خۆیان بۆ بەڕێوە بردنی حکومەتی بەرابەر بۆ خەڵکی متمانەیان نییە.) مافی مرۆڤ وەک بنەڕەتی ترین و سەرەتایی ترین مافەکانە کە هەر تاکێک بەشێوەی دەرونی، ناوەرۆکی و تایبەتی مرۆڤایەتی دەگرێتە بەر، پاش تێپەڕینی ۶۹ ساڵ لە هەڵبژاردنی ئەم جاڕنامە نێو نەتەوەییە تاکو ئێستە بە شێوەی بەردەوام لە لایەن حکومەتەکانەوە پێشێل دەکرێن؛ و ئێران یەکێکە لە گەورەترین و پێشڕەوترین پێشێلکەران مافی مرۆڤی نێونەتەوەییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەک رێکخراوەیەکی پێشڕەو لە بەرگری لە مافە مرۆییەکان و هەمو چینەکانی کۆمەڵگا، بە رێزنان لە ساڵیادی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و سەرەڕای پێرۆزبایی ئەمرۆژە لە هەمو راپۆرتێران و تێکۆشەرانی ئەم بەشە و تەواوی بەندکراوانی سیاسی وقوربانیانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بنەماڵەکانیان، جارێکی تر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە رێکخراوەکان و دامەزراوە نێو نەتەوەییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و هەمو ئەو وڵاتانە کە دێموکراسی سەرچاوەی سیستەم و میرایەتی سیاسیانە داواکارە کە کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرتر لە جاران بخەنە ژێر گوشار تاکو ئەم جاڕنامەو دەستکەوتە گرنگەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بە چاوی رێزەوە لێی بڕوانن و بەڕێوە بردنی بنەڕەت و بەشەکانی، رێز بگرن لە مافی مۆڤایەتی و ئایینی و تەواوی تاکەکان و بەشەکانی ئەم جاڕنامەیە ببەن بەڕێوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان