نەبونی رێگاو بانی پێویست و شیاو بۆ هاتوچۆی پتر لە سەد گوندی ئەلیگودەرز

بە پێی راپۆرتگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شارۆمەندان لە شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبونی رێگاوبانی شیاو بۆ هاتوچۆ، رۆژانە توشی گرفت و روداوی هاتوچۆی نەخوازیار دەبن و زۆرترین رێژەی قوربانیانی روداوی هاتوچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دایە، هەروەها پارێزگای لوڕستان یەکێکە لەو پارێزگا بێبەشانە ئەژمار دەکرێت و لاوازترین پێداگەیشتن لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سر ئەم ناوچانە بووە و تاکو ئێستە گوند نشینان لە هەر چەشنە خزمەتگوزارییەک بێبەشن و لە لوتکەی بێبەشی و دواکەوتویدا ماونەتەوە، بە جۆرێک کە ئەندام پارلمانی پارێزگای ئەلیگودەرز(موحەممەدی خودابەخشی) لە پارلمان رای گەیاندووە: بەداخەوە بایەخ بە ئەلیگودەرز نادرێت و پتر لە ۱۰۰ گوند رێگای هاتوچۆیان نییە و لەپێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان بێ بەشن.

بە پێی وتەکانی خودا بەخشی: بە هۆی نەبونی رێگاو بان خەڵکی ئەو گوندانە لە بەشەکانی پەروەردە و تەندروستی و تەنانەت ئاو و کارەبا بێبەش بوون و لە لوتکەی هەژاریدا ژیان دەبەنە سەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: