مووچەی کرێکارانی شارەوانی مهاباد بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سپای پاسداران

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، کرێکارانی شارەوانی مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە پێنج مانگە کە کارانە و مووچەیان وەرنەگرتوە ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرە ڕای ناڕەزایی بەردەوامی کرێکاران ، بەرپرسانی شارەوانی هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە و بە هەڕەشەی دەرکردن و دوور خستنەوەی کرێکاران لە کار و ئیش کرێکارانیان ناچار کردوە کە لە کار و ئیش بەردەوام بن .

ئەم دۆخە لە حاڵێکدایە کە هەموو پارەی پێویست بۆ ڕێوڕەسمیگەلی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد لە ئەستۆی شارەوانی مهابادە مخابن کارانە و مووچەی کرێکارانی ئەو شارەوانیە پتر لە پێنج مانگە نەدراوە بە کرێکاران .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان