بەپێی زانیاری گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە بڕواری ۱۱ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی سێ شارۆمەندی بەهایی کورد دانیشتوی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
پێناەی ئەم کەسانە بریتین لە: سوهەیلا شادابی، نەغمە شادابی و فەرزانە ئەمینی کە بە هۆی نادیارەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێن و تاکو ئێستە شوێنی دەست بەسەر کردنیان نادیارە و هیچ هەواڵێک لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان