بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نوسەر و شاعیری کورد بەناوی «عەلی رەزا سپاهی لائین» لە شاری کەلات نادری خۆراسانی رەزەوی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارەوە بانگهێشت دەکرێت و پاشان دەست بەسەری دەکەن.
ناو براو پاش بڵاوکردنەوەی نوسراوەیەک بە ناوەرۆکی «دواکەوتەیی بەتواناتر لە لێش ئاو» لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەست بەسەر دەکرێت و پاشان بۆ بەندیخانەی وەکێڵ ئاوای شاری مەشهەد دەگواسترێتەوە.
عەلی رەزا سپاهی لائین تا ئێستە دەیان کتێبی بە زمانی کوردی و فارسی نوسیوەو و بڵاو بوەتەوە. جێگای ئاماژەیە؛ ناوبراوپێشتر چەندین جار لەلایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری و پشتگیری حزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر کراوەو رادەستی بەندیخانە کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان