بەندکراوێکی سیاسی کورد دەستی دایە مانگرتن

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی «سەید سامی حوسەینی» لە بەندیخانەی چوبینی قەزوین بە هۆی نەبونی مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بڕواری ۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶هەتاوی) دەستی داوەتە مانگرتن.

ناوبراو بە هۆی دور خستنەوە بۆ بەندیخانەی قەزوین بە هۆی دوور بونی رێگای هاتوچۆ بنەماڵەکەی بەرانبەر بە گرفتگەلێکی زۆر بونەتەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامی بەندکراوی بنەماڵەکیان و سەرەڕای ئەوەش بێ بەش کراوە لە مافی پەیوەندی گرتن لە ڕێگای تەلەفۆنەوە.

سەید سامی حوسەینی لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی «جەمال ئەلدین موحەممەدی» لە بڕواری پانزدەی جۆزەردانی ۲۷۰۶ی کوردی (۱۳٨۷ هەتاوی) بە بیانوی پەیوەندی لەگەڵ حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر دەکرێن و بۆ ماوەی نۆ ساڵ و چەند مانگە لەبەندیخانە بەسەر دەبەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: