بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کەمال ئۆزەلمالی، ماوەی ٣٠ ساڵە لە زیندانەکانی تورکیادایە، بەهۆی نەخۆشیی عەسەبیی ‘ڤەرنیکە کۆرساکۆڤ’-ەوە ئازاردەچێژێت، بەڵام لەلایەن زیندانەوە هیچ هەوڵێک نادرێت بۆ چارەسەرکردن یان کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکەی.
ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە کە دۆخی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی کورکچولەری سەربە ئەدەنە-ی تورکیا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خرابتر دەبێت و بەرپرسانی زیندانەکەدا ڕێگا نادەن بنێردرێتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.
بەپێیزانیاریەکان دۆخی تەندروستی ئۆزەلمالی زۆر ناجێگیرە، پێویستە دەستبەجێ بنێردرێتە نەخۆشانە و چارەسەری بۆ ئەنجام بدرێت. ناوبراو بەسەختی دەتوانێت قسەبکات و هیچی بیر نایەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان