قەدەغەی هاتووچۆ لە  ٤٢ گوندی ئامەدڕ ڕاگەیەندرا 

به پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ٤٢ گوندی سەربە شارۆچکەکانی فارقین ، هەزرۆ، کاراز، پاسوور و لیجەی سەربە شاری گەورەی ئامەد لە باکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە کە ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد، ئەمڕۆ بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک قەدەغەی هاتووچۆی لە ٤٢ گوندی سەربە شارۆچکەکانی فارقین، هەزرۆ، کاراز، پاسوور و لیجە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد دا هاتووە: لە کاتژمێر ٥:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە گوندەکانی سەر بەو شارۆچکانەی ڕاگەیەندراون هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی هاوڵاتیان قەدەغە دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، سوپای تورکیا لە پارێزگای ئامەد-ی باکووری کوردستان لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیخوازیی گەلی کورد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: