نەخۆشی گشتگیر لە بەندیخانە سەقز مەترسی لە سەر ژیانی زیندانیان ساز کردوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو بەندکراو بە ناوەکانی (ع-ئی) و (ب-؟) تووشی نەخۆشی سیل بوون و ماوەی پتر لە مانگێکە کە لە ژووری جیاوازدا ڕادەگیرێن .

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو دوو بەندکراوە پێویستیان بە پزیشک تایبەت هەیە بۆ چارەسەری یان لانیکەم بۆ ئەوی بەندکراوانی دیکە تووشی ئەو نەخۆشیە نەبن دەبوو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ڕەوانە بکرایەتت ، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی دادگا و بەندیخانەی ناوەندی سەقز بەرگریان کردوە لە ڕەوانەکردنی ئەو دوو بەندکراوە بۆ دەرەوەی زیندان و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتەکە ئاوی خواردنەوەی بەندیخانە بە هیچ جۆرێک بۆ خواردن نابێت و لە ئاوی ئەو بەندیخانەدا کرم و …. بە ڕوونی دەبینرێت بەڵام سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی بەندکراوان تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و چارەسەریێکیان بۆ نەکراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان