زیندانیانی سیاسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا هاوکاریان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزکە کۆکردەوە

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،گیراوانی سیاسی کورد لە گرتوخانەی کاندرای تورکیا، هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کۆدەکەنەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە بوومەلەرزەی ٧.٣ پلەی ڕێختەر کە لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی رووی دا، زیانێکی زۆری گیانی و ماددیی لێکەوتەوە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەگوێڕەی ئەو زانیاریانەی کە ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە لە زیندانی کاندراوە، زیندانیان دوو هەزار و پێنج سەد لیرەی تورکیا واتە ٦٢٥ دۆلاریان کۆردووەتەوەو لە ڕێگای خێزانەکانیانەوە ئەو پارەیەیان داوەتە مانگی سووری کوردی بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی لێقەوماوانی بوومەلەرزکە.

دوابەدوای روودانی ئەو بومەلەرزەییە کوردستانیان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دەستیان دایە کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ئەو بومەلەرزەییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان