بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،بەهۆی کەوتنە نێو بۆسەی هێزەسنوورییەکانی ئێرانەوە ،کەلەودا کۆمەڵێک کۆڵبەر هێرش وتەقەیان لێکراوە ،کۆڵبەرێک بە ناونیشانی حەسەن مورادی خەڵکی پیرانشار گیانی لە دەست داوە هەروەها دو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان مەحموود نەژاد و سمکۆ ئەحمەدی بریندار بوون.
سمکۆ ئەحمەدی بە هۆی تەقەی ڕۆژی دوشەممە 29ی خەزەڵوەری 2717(کوردی) بەرانبەر لەگەڵ 1396(هەتاوی)بەگرانی بریندار ببوو گوێزرابوەوە بۆ نەخۆشخانە.لەدواین هەواڵێکە بەKMMK گەیشتووە ناوبراو گورچیلە و کیسەی سەفرای بە گرانی بریندار بووە و مەترسی پسانی بڕبڕەی پشت هەڕەشە لەتەندرووستی ناوبراو دەکات.
تێچووی دەرمان ونەشتەرگەری سمکۆ ئەحمەدی ۳۰ملوێن تمەن مەزەندە کراوە کە ناوبراو وبنەماڵەکەی توانای دانی ئەو بڕە پارەیان نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسیارەتی ڕاستەوخۆی گیان وتەندرووستی ئەم کۆڵبەرە لەئەستۆی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە کەپێویستە بکەرانی ئەم کردەوە قیزەونە دادگایی بکرێن وهەروەها تێچووی دەرمان وچارەسەری بدەن وقەرەبووی بکەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان