Kmmk:
ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌نلاندیشه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، پۆلیسیش باس له‌وه‌ده‌كات تا ئێستا نازانن خنكێنراوه یان خۆی خنكاندووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ٦ ی گوڵانی ۲۷۱۹، “ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به ناوی (ف.ئـ) له دایكبووی ۱۹۷٦، پیشه كاسب و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، كه له هۆتێڵ (بیتوێن مۆڵ) به په‌ت خنكاوه.”
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ئێستادا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و هاوڵاتیه خۆی خنكاندووه، یان خنكێنراوه و بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی و به مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه.
له رووداوێكی هاوشێوه‌دا، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵی دانیشتووی یه‌كێك له گونده سنوریه‌كانی سه‌ر به پێنجوێن گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره، كه به په‌ت خنكابوو، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان