ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مەی ۲۰۱٨

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مەی ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی ، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە
دووشەممە دەی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، زیندانییەک بەناونیشانی “ئەعزەم خەزایی” لەزیندانی کۆماری ئیسلامی لە ئسلام ئاوای غەرب لەکرماشان لەسێدارە درا.
دووشەممە ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو بەندکراو بەتاوانی کوشتن، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لە سێدارەدران. بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ناسنامەی ئەم دوو بەندکراوە بەم جۆرە ڕاگەیاندراوە: «خەلیل ئاگوش خەڵکی ماکۆ و سوهەیل میربەخش خەڵکی شاری ورمێ.»
۲۴بەندکراوێکی کورد تۆمەتبار بە بکوژی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام لەسێدارەدرا.
ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی ڕامین حسێن پەنایی وگەڕانەوەی دۆسیەکەی بۆ بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکان

گرتوخانە
هاوڵاتیکی کورد بەناونیشانی «عەلی عەزیزی» خەڵکی کرماشان پاش دیپۆڕت کردنەوەی بۆئێران لە وڵاتی دانماڕکەوە، لە لایەن ئێتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

دووشەممە ۱۰ی گوڵان چالاکێکی کرێکاری بەناوی عوسمان ئیسماعیلی بۆدووهەمین جار دەستبەسەر کرایەوە. ئەم چالاکە کوردە ماوەیەک لەمەوپێش لەزیندان ئازاد کرابوو، ڕۆژی ۱۱ی گوڵان بەتۆمەتی بەشداری لەکۆبونەوەکانی تایبەت بەیەکی ئایار دووبارە دەستبەسەر کرایەوە.
بێبەری کردنی زیندانییەکی سیاسی کورد لەمافی ئازادی مەرجدار و پشووی چارەسەری
دادگای پێداچوونەوە حوکمی زیندانی “سامان کەریمی” چالاکی مەدەنی کوردی پشتڕاست کردەوە
دوو هاوڵاتی بەناوەکانی “ڕێزان باوەیسی کوڕی عەزیز و فاتمە باوەیسی کچی محەممەد ڕەحیم ” خەڵکی گوندی قۆری قەڵا لەپارێزگای کرماشان بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری پاوە دەسباسەر کراون.
مەهیار ئەحمەدی چالاکی مەدەنی کورد پاش بانگهێشت، دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندان
سێ شەممە ۱۸ی گوڵــانی ئەمساڵ “ئارمین شەریفــی” ئەندامی ناوەندی پیشەیی کرێکارانی وەرزی وبیناسازی سنـــە، لەلایەن هێزە ئەمنــییەتکانی کۆماری ئیسلامی ئێــرانەوە دەسبەسەرکرا.
دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز قەراری یەک ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتی عەتا ڕەحمانزادە دەرکردەوە . عەتا ڕەحمانزادە ساڵی«۱۳۹۶ی هەتاوی» لە گردبونەوەی گشتی خەڵکی شاردا بە بۆنەی ڕاپرسی و ڕفراندۆمی باشوری کوردستان بەشدار ببوو.
شارۆمەندێکی بەهایی بەناوی ” خوداداد میری ” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە قۆلبەست کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ئەم شارۆمەندە بەهاییە بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە حکومەت” قۆلبەست کراوە
ئاکام ساڵحی قوتابی بلیمەتی بانەیی کە ماوەیەک بەرلە ئێستە لەناڕەزایی دژبە داخرانی سنوورەکان لە پۆستی دەبیری کۆنگرەی نەتەوەیی هاوبیری دامەزرێنەرانی داهاتووی ئێران هاتبوویە دەر و وازی لێ هێنابوو، لەسنە دەسبەسەرکرا.
چالاک ونووسەر و ڕۆژنامەوان وشاعیری ناسراوی کوردی خۆراسان بەناونیشانی “عەلیڕەزا سپاهی لایین” بەتۆمەتی ” سوکایەتی بە بەرپرسان وڕایەداران” لە لقی یەکی دادگای سزاکانی ۲ی شاری کەلات لێدانی۷۴ زەبری قامچی بۆدیاری کراوە.
سێ شەممە۲۵ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “فاروق فیرووزی” خەڵکی گوندی قەیلەسوون سەربە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
لە شاری مەلایر تەیمور خالدیان هاووڵاتی مەلایری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو برایە دادگا و دادگایی کرا/
ئەمڕۆ داواکاری گەڕاندنەوەی دادگایی ڕامین حوسین پەنایی پێشکەشی دیوانی باڵای ئێران کرا.
میلاد کاژی هەژدە ساڵان، خەڵکی شاری سەردشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاری پارتە کوردستانیەکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیەوە بە دە ساڵ زیندان سزا درا.
لە شاری گێڵان غەربی هەمان پارێزگا، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مێهدی ئیمام عەباسی” دەستبەسەر و دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەمانگی گوڵانی ۱۳۹۷ لە لایەن دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ «حامید سپێهری» بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک زیندانی و«جەعفەر ئەمینی» بە هەمان تۆمەت بە شەش مانگ زیندانی کردن سزا دران
داواکاری ئازاد کردنی محەممەد نەزەری لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد رەت کرایەوە.
٣١ی گوڵانی ئەمساڵ، شارۆمەندێکی کورد بەناوی “عوسمان جەلالی” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵپێچ و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
یەکشەممە ۲۷ی مەی ۲۰۱٨زاینی چالاکوانی کورد بەناوی مستەفا ساڵح بامەڕنی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لەناوبازاری ئەوشارە دەست بەسەردەکرێت ودەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
قۆلبەست کردنی موحەمەد نوریزاد و هاوڕێکانی کە سەردانی بنەماڵەی حوسەین پەناهیان کردبو
دووشەممە ۷ی جۆزەردانی ئەمساڵ ۳ هاوڵاتی کوردی مەریوانی بەناوەکانی ” ئەمجەد قادری، موسا و شاهۆ” لەگوندی چۆڕی سەربە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرو گوازرراونەتەو بۆ شوێنێکی نادیار.

کوشتنی هاوولاتیان
ئەمڕۆ ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ” نیشتمان حوسەین پەناهی” تەمەن ۲۵ ساڵ، کە دەبێتە کچی خوشکی رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە و هاوژینی ئەحمەد حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد، بە هۆی درێژەدانی گوشار و زەبر و زەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنەماڵە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
لەناوچەی کێلە شین لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سپای پاسداران تەقەیان لەسێ هاووڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات کردووەو بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا، دوو هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی (عە لی) تەمەن۲۷ ساڵان و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە کە خەڵکی ئاوایی مەیسەم کریمە و( ڕامین سەنجی ) خەڵکی ئاوایی نازلوی ورمێ که بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری ڕویان لە ناوچەی شینی شنۆ کردبوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لێدەکرێت و لە ئامانج دا عەلی دەکوژەرێت و ڕامینش بە سەختی بریندار دەبێت کە حاڵی ڕامین لە ئێستادا زۆر خراپە و چەند گوللەیەک بەر سنگی کەوتوە .

ڕۆژی شەممە ۲۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی هاوڵاتێک بەناوی (عەلی حەسن زادە) خەڵکی گوندی باڵاگیری پیرانشار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار دەکرێت لە ناوچە کوێستانەکانی , کانی خودا .

کۆلبەران و کاسبکاران
سێشەممە یازدەی گوڵان، کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی «تاهیر حیکمەتی» خەڵکی پیرانشار بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان: «ئەم کاسبکارە ۳۳ساڵ تەمەنە، خێزاندار و خاوەنی ۴ منداڵە،
دەسبەسەری ٢٥ کۆڵبەر و زەوت کردنی کەلوپەلەکانیان لە لایەن سپای پاسدارانەوە
شەممە ١٥ی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی «ڕەحمان تەفاخر» لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزایەوە بریندار دەبێت.
کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی سەرما بردوویی پێیەکانی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران گه‌مارۆی هه‌زار و ٣٠٠ كۆڵبه‌ریان دا
یەکشەممە ۱۶ی گوڵانی ئەمساڵ، کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی،” محەممەد ڕەحمانی” کوڕی حەسەن، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییە کوێستانییەکانی سوونی لەشاری نەوسوودی سەربە شاری پاوە گیانی خۆی لە دەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی گەنج بەناونیشانی “موزەفەر محەممەدیان” لەشاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەرکەوتنی تەلیسێک گێچ لەسەری گیانی لەدەستدا.
شەوی یەکشەممەی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کوردی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە بەناوی “یادگار کەریمیان ” تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی سەردەمی شەری نێوان عێراق و ئێران، بریندار بووە و لاقیکی لەدەستداوە.
٨ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ئێران، کاروانی کاسبکارانی خەڵکی شنۆ لە ناوچەی سپی ڕێز دەدەنە بەر دەسرێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدەدات و یەکی دیکەش بریندار دەبێت. بەپێی سەرچاوە خۆجەیەکان: یەکێک لە کۆڵبەرە کۆژراوەکان خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشەو و ناوی «رێبوار مورادیە.
رۆژی ۱۰ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی نزیک گوندی ” مێشەرۆ” لە سنوری سەیران بەندی شاری بانە، لە ئاکامی کەمین و تەقەی هێزە سەربازیەکانی پایەگای ساردئاو، بۆ سەر کاروانێکی کاسبکاری کورد، کۆڵبەرێکی کورد گیانی لەدەست داو بە دەیان هێستر و ئەسپی کاسبکاران کوژران.
کاسبکارێکی کورد خەڵکی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گومانی جێبەجێکردنی شتومەکی قاچاخ لە لایەن هێزی سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە درایە بەردەسڕێژ و بەتوندی بریندار کرا. مافنیوز ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی بە ناوی “نێعمەت فرازی ” بڵاوکردۆتەوە.
ڕۆژی دووشەمە ۷ی جۆزەردانی ساڵی ۹۷ی هەتاوی، بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەرانبەر بە کاروانێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سپی ڕیزی ناوچەی شنۆ، کۆڵبەرێک خەڵکی کانی ڕەش بە ناوی سیروان مورادی بە توند ی بریندار بوو.
کوژران ودەستبەسەراگرتنی پترلە ۳۵۰ ئەسپ و بارەبەری کۆڵبەران

نارەزایەتی شارومەندان و ناعەدالەتی
هێرشی هێزە ئەمنییەکان لەڕۆژی جیهانی کرێکار بۆ سەر کرێکاران لەشاری سەقز
زۆربوونی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان/مانگرتنی کوردستان چووە ڕۆژی بیستەمەوە
بێکاری و هەژاری، دەسکەوتی چل ساڵەی حکوومەت بۆ گەنجانی کوردستان
چالاکی کرێکاری کورد لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانەوە دەکەوێتە بەرلێدان و بێ ڕێزی کردن
دوێنێ ۱۸ی گوڵان، خوێندکارانی زانکۆی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە گەڵاڵەی وەرگرتنی کەرت بۆ یەکینەکانی داشکاندن و بازەرگانی کردنی زانکۆی ورمێ سفرەی بەتاڵیان راخست.
ئەوڕۆ ۱۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆمەڵێک لە وەرزێرانی شارەکانی نەغەدە وشـــنۆ سەربە پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر دەرکی کومپانیای بەرهەمهێنانی قەند لە نەغەدە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینیان پێک هـــێنا.
سێ شەممە ۱۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی لە کاتی نوێژەندکردنەوەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕێکی بەکۆمەڵی ۸۰ کەسی دۆزرایەوە . دەوترێت ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە هی ئەو گەنجانەیە کە لە دەوڵەتی مەحەممدی خاتمی و لە کاتی خۆپیشاندان ، دەستگیر کراون و دواتر کوژراون.
ئەمڕۆ ۲۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مامۆستایانی قوتابخانەکانی چەند باژێڕێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبونەوەی ناڕەزایەتی هێمنانەیان لە بەردەم ناوەندی پەروەردەی شارەکاندا دەربڕی .
ڕێگری لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی مێژوویی کۆمسای
سپای پاسداران و ڕایەدارانی ئیتلاعاتی ئێران لە گەنجێکی کورد بەناو” یوونس باسرە” خاڵکی شاری دێلوڕان” هەڕەشەی محاکمەی سەرلەنوێ کردەوە.
بەیانیەی بنەماڵەی کچانی شین ئاوا لەسەر ناردنی منداڵەکانیان بۆ ئەمریکا بە بۆنەی چارەسەری پزیشکی
هەڵکشانی ڕێژەی بەرچاوی قوتابییان بە مادەهۆشبەرەکان
ڕەخنەی توندی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ ســنە لەشێوازی تەرخانکردنی پشکی ئاوی ئەو پارێزگایە
بە پێ ئەو ئامار و داتایانەی کە وەزارەتی ئامار و زانیاری ئێران بڵاوی کردونەتەوە دەتوانەرێت بوترێت کە بواری دارایی و کۆمەڵایەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئاستی ڕۆخان و لە ناوچون نیزیک بۆتەوە .
کرێکارانی ڕاگرتنی هێڵی شەمەندەفەڕ لە شارستانی ئەندیمشک سەربە پارێزگای ئەهواز، لە ڕۆژی یەکشەممە ۳٠گوڵان خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و تاوەکوو ئێستەیش بەردەوامە. داخوازی کرێکارانی ناڕازی هێڵی شەمەندەفەڕ بە هۆی دواکەوتنی موچەی ٤ مانگە و نەبوونی مافی بیمەی تەندروستی و دەرمانی کرێکارانەوە.
٣١لاپەرەسەندنی مانگرتنەکان/ خاوەندارانی لۆری شاری کامیاران پەیوەست بون بە مانگرتنی گشتی
دوو شەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مانگرتنی گشتی و بەربڵاوی لێخوڕان و خاوەن تڕۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە هەمو پارێزگاکانی جوگرافیای سیاسی ئێران بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوتەمین رۆژی خۆی تێدەپەڕێنێت.
هەڕاج کردنی ماڵ و سامانی بنەماڵەی چالاکی سیاسی کورد خالید ئەمین پور
ڕۆژی ۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتیانی بۆکانی لەناڕەزایەتی دژ بە نەبوونی پێداویستی ژیان لەبەرانبەر قایمقامتی کۆماری ئیسلامی لەم شارە گردبوونەوەیان پێک هێنا.
سەرپەرشتیاری تیمی نەتەوەیی ئێران دوو یاری زانی ناسراو وبەتوانی کوردی بەناوەکانی “کاوە ڕەزایی و وریا غەفووری” لە لیستەی (استندبای) بۆ ململانێی جامی جیهانی دانان.

کوشتن و خۆکوژی
ڕۆژی هەینی ۱٤ی گوڵان گەنجێکی تەمەن ۳۰ساڵ بەناوی ئەمین مورادی خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام لەڕێگەی خواردنی ژەهرەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی گوڵانی ۱۳۹۷ کچێکی گەنجی دەزگیراندار لەگەڕەکی تەقتەقانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هەفدەی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ کچی قوتابی قۆناغی ناوەندی لەشاری نەغەدە هاوکات دەستیان دایە خۆکوژی. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەندی پەروەردە و فێرکاری شاری نەغەدەوە کەنەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت،کوتییەکێک لەم قوتابیانە (ص. پ) بەداخەوە گیانی لە دەست داوە
یەک شەممە ۲۳ی گوڵان، لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقورنە هاوڵاتییەک بەناوی ( س.ح.ع )، تەمەن ٤٤ ساڵ و دانیشتوی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە و هەروەها لە شارۆچکەی پێنجوێن، گەنجێک بەناوی (فەرەیدون ئەحمەد مەجید) تەمەن ۲۱ساڵان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
پیاوێکی بەساڵاچوو(۶۳ساڵ) بەناونیشانی «ئەمین مەحموودی» خەڵکی گوندی حەسەن ئاولەی مەریوان لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ژنێک بەناوی ” شاناز تاریق” و هاوژینەکەی “ئارام عەبدوڵا عەبدولقادر ” لە شاری هەولێر بە دەستی برای شاناز کوژراون.
۲٦ی گوڵانی ساڵی ۱۳۹۷هەتاوی کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵ خەڵکی گوندی تازاوای پارێزگای ئیلام لەبەر هەژاری بنەماڵەکەی کۆتای بەژیانی خۆی هێنا. هەروەها کچێکی دیکەی تەمەن ۱٦ ساڵ خەڵکی گوندی شیراوەندی هەمان پارێزگا لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا،
شەوی ۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، سەربازێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی (س.ب)لەشوێنی ئەرکەکەی لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری شنـــۆ بەتەقەی فیشەک لە گەردنی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پێنج شەممە ۳ی جۆزردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، پیاوێکی تەمەن ٥۰ ساڵ دانیشتووی مەسکەن مێهری شەرەفاوای شاری شائاباد «ئیسلاماوای غەرب» پاش ئەوەی لاوێکی درواسێ خۆیان کەتەمەنی ۲۱ساڵ بووە بەچەک دەکوژێت لەهەمان کات کۆتای بەژیانی خۆی دەهێنێت.

مین و تەقەمەنی
ئەوڕۆ ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سەربازێکی کورد بەناونیشانی “محەممەد ڕەزا سالاروەندیان” لەدەورووبەری بنکەی سەربازی بەستام بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوو.
ڕۆژی ۲۲ی گوڵان ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گوندی” ژەنین” سەربە ناوچەی سەوڵاوا شارستانی مەریوان کوڕێکی ۱۲ ساڵان بە ناوی شایان فەرەجی کوڕی کەماڵ بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو دەستی لە دەست داوە .
شەوی یەکشەممەی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کوردی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە بەناوی “یادگار کەریمیان ” تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی سەردەمی شەری نێوان عێراق و ئێران، بریندار بووە و لاقیکی لەدەستداوە.
تەقینەوەی چەک وچۆڵ وتەقەمەنی لەپێش دا نەتەقاوە بوو بەهۆی برینداربوونی کرێکارێک
۲۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” خالید” خەڵکی گوندی گوڵاوێی سەر بە شاری پیرانشار دەکەوێتە سەر مین و لاقێکی خۆی لە دەست داوە.

ژینگە
بەپشتبەستن بەو بەڵگەو وێنانەی لەبەنداوی بەنێر لە ۷۵کیلۆمەتری ڕێگەی سنە ــ مەریوان ولەسەر ڕووباری کۆماسی ، بەهۆی بارانەکانی ئەم ساڵانەی دوایی ئاوی ئەم بەنداوە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی بەرپرسی گشتی پاراستنی ژینگەی لوڕستان ئەوڕۆ دووشەممە ۱۷ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی هاتنی وردیلەکان بۆ ئاسمانی لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەنوکە ڕێژەی پیسبوونی کەش وهەوا لەخوڕەم ئاوا نێزیک بە ۴ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی وستانداردە.

باکوری کوردستان

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورکیا لەدژی گەلی کوردستان، حەوت هاوڵاتی دەستگیرکران، کە سێ کەسیان هاوسەرۆکانی هەدەپە و دەبەپەی شارۆچکەی قەرەچۆبانی سەربە ئەرزرۆمن.
هونه‌رمه‌ند پنار ئایدنلار له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ توركیا، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك-ی ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیركرا. ئایدنلار كه‌ سزای ١٠ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی ژنانی باكركۆی.
گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان بەردەوامە/ بۆ ٧٥٧-ەمین جار، داواکاریی پارێزەرانی لەمەڕ سەردانی رەتکرایەوە

رۆژئاوایی کوردستان

ڕفاندنی کچێکی کورد ودەسدرێژی کردنەسەری لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا
ده‌وڵه‌تی توركیا دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕێ
ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ پاش دەساڵ زیندانی لەلایەن ئێرانەوە ڕادەستی سوریا کرایەو
رفاندن و بێ سەر و شوێن کردنی خەڵکی عەفرین لە لایەن تورکیایەوە

ئیتر
رۆژی کرێکار بکەینە رۆژی زەق کردنی گرفتەکانی کۆڵبەرانی کورد
نا بۆ سێدارە/ ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی لە شاری گوتێنگنی ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی
سێدارە دوژمنی ژیان/ بۆ بەرگری لە ژیان و پشتگیری رامین حوسەین پەناهی و بەندکراوانی سیاسی راپەرین
ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له‌ حكوومه‌تی ئێران كرد كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی جێبه‌جێ نه‌كات
کۆماری ئیسلامی ئێران عەداڵەتی خۆی لە ئەشکەنجە، ژوری تاکە کەسی، زۆر و زەبر بۆ سەر رامین پیشان دەدات
فەرزاد کەمانگەر/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
عەلی حەیدەران/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
شیرین عەلەم هولی/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
ئێران بە لەسێدارەدانی فەرهاد ، شیرن ، فەرزاد و عەلی هەوڵی لە سێدارەدانی کوردستانی بوو
کۆمۆسیۆنی باڵای ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد وتەندرووست لە دۆخی حاڵەتی نائاسایی لەتورکیا گونجاو نیی
تەقە و هێرشی پۆلیسی بەلجیکا بوو بە هۆی کوژرانی منداڵێکی کورد

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان