بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤێ کوردستان: لە دوایین رۆژەکانی مانگی رەزبەری ئەمساڵ دوو شارۆمەندی کوردی دانیشتوی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
لە بڕواری ۲۹ی رەزبەر، یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی قورئان لە شاری جوانڕۆ پاش بانگهێشت لە لایەن مەحکەمەوە دەست بەسەر دەکرێت وبۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ناونیشانی ئەوکەسە بە ناوی «ئیبراهیم یەزدانی» کە لە بەشی پەروەردەی شاری جوانڕۆ کار دەکات راگەیەندراوە.
لە رۆژی یەکی رەزبەر شارۆمەندێکی تری کورد لە شاری سەرپول زەهاب بەناوی «عەلی خەلیل پور» لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەست بەسەر دەکرێت وبۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
ماف نیوز لەو بارەوە دەڵێت: عەلی خەلیل پور لە پێشتر لە یەکێک لە خوێندنگاکانی ئایینی لە بەلوچستان خوێندکار بووە، یەک حەوتو لە پاش گەڕاندنەوەلە زاهدان دەست بەسەر کراوەو ولە پەیوەندیەکی کورتی تەلەفونی توانیویە دەست بەسەری خۆی بە بنەماڵەکەی راگەیەنێت، بەڵام تا ئەم کاتە هۆکاری دەست بەسەر کردنەکەی و شوێنی راگرتنەکەی نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


