ک.م.م.ک:
لە نجامی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ڕێبەندانی2725ی کوردی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لانیکەم پێنج هاووڵاتی لە ڕۆژانی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندان و پێنجشەممە، ١١ی ڕێبەندان، لە شارەکانی ئەزنا و کوێیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان و شاری لۆردەگان له پارێزگەی شارەکورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد جەلیلی تەمەن ٢١ ساڵ و سەجاد والامەنیش تەمەن ٢٨ ساڵ لە قوربانیانی شاری لۆردەگان. هەروەها لە شاری ئەزنا، مستەفا (ناسناو نادیارە) هەرزەکارێکی تەمەن ١٥ ساڵ و وەهاب موسەوی بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە شاری کوێیەشت ، ئەمیر حسام خودایاریفەرد تەمەن ٢٢ ساڵ، لە قوربانیانی دیکەی ئەم سەرکوتە خوێناوییە ناو براوه.


